ئیسڕائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر باشووری لوبنان.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل، شه‌وی ڕابردوو سوپای ئیسڕائیل ژماره‌یه‌ك هێرشی بۆ سه‌ر گونده‌كانی باشووری لوبنان ئه‌نجامدا، له‌وانه‌ش شارۆچەكە و ناوچەكانی دۆڵی بقاع و وادی زەبقين و شاری سوری لە كه‌ناراوه‌كان بە ئامانج گرت.
هاوكات میدیاکانی لوبنان پشتڕاستیان کردەوە، ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له باشووری لوبنان بۆردومانكردووه، بەبێ ئەوەی زانیاری دروست لەبارەی بۆردومانه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان کەسێک کوژراوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربون.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م زنجیره هێرشه‌ی ئیسڕائیل، دوای ئەوە دێت كه لە باشووری لوبنانەوە چەند هاژه‌كێك ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كراون، هه‌روه‌ها حکومەتی لوبنان سەركۆنەی ئه‌و بۆردومانانه‌ی كرد و داوای لە سوپای لوبنان کرد لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.