ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی ئاھەنگی جەژنی نەورۆز و ھاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی لە ئاکرێ بەڕێوەچوو.
لە کەرنەڤاڵێكی جەماوەریدا کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆز و کونسوڵ دیپلۆماتکار و نوێنەرانی وڵاتان ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی کردەوە.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك بارزانی بەبۆنەی نەورۆز پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردبووەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان كرد.
سەرۆك بارزانی هەروەها هیوای خواست نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە دەستپێكێك بۆ ئاسوودەیی و خۆشی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و عێراق و ئەو نەورۆزە و هەموو جەژنەكانیان لە كامەرانی و بەختەوەریدا بەڕێ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.