Erbil 9°C شەممە 22 ئازار 00:32

بزانە كەشوهەوای سبەی یەكەم رۆژی نەورۆز چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی جەخت دەكاتەوە كە كەشوهەوای سبەی هەینی لە یەكەم رۆژی نەورۆز بۆ گەشت و سەیران گونجاو نابێت بەهۆی ئەوەی باران دەبارێت و زەوی لە زۆربەی ناوچەكان تەڕ دەبێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: کەشوهەوای سبەی هەینی یەکەم ڕۆژی نەورۆز لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەبارانی بەهاری و هەورەبروسکە دەبێت، هەروەها بەهۆی تەڕبوونی زەوی لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان، کەشی سبەی گونجاو نابێت بۆ گەشت و سەیران .

راشیگەیاند: لە کاتەکانی بەرەبەیان بۆ ئێوارەی سبەی هەینی بارسته هەوایەکی ساردی شێدار روو لە هەرێمی كوردستان دەكات كە بڕێکی زۆری باران لەگەل خۆی دەهێنێت و شەپۆلێکی تاوەبارانی ناو بەناو و هەورەبروسکە و تەرزە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەروەها رایگەیاند: بەهۆی ئەم شەپۆڵەوە لە هەولێر و ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر (شەمامک و گوێڕ و کەندیناوه و قەراج و مەخموور و سەرگەڕان و کۆیە و کەرکووک و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین و زاخۆ باران دەبارێت .

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژە بەوەش دەكات كە بڕ و جۆری بارانبارین بەپێی شوێن دەگۆڕێت، لە هەندێك شوێن نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، لە هەندێك شوێنی تر بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.

جەختیشی كردەوە كە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، هەروەها لە ڕۆژانی هەینی و شەممە پلەکانی گەرما دادەبەزێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.