ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له ڕاپۆرتێكدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی منداڵان له ئه‌ورووپا كه به پێی ئاماره‌كان نزیكبووه‌ته‌وه له 100 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌نی پێنج ساڵی .
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له تازه‌ترین ڕاپۆرتیدا رایگه‌یاندووه ، هه‌ناسه‌ته‌نگی سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی مردنی منداڵانه له ئه‌ورووپا و ته‌واوی جیهان كه به‌شێكی بۆ له‌دایكبوونی پیشوه‌خته ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێكێشی بۆ پیسبوونی هه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه ،ئه‌مه وێڕای نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له دایكه‌وه بۆ منداڵی كۆرپه‌له .
ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه و به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان، 75 هه‌زار و 647 منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له ئه‌ورووپا له ساڵی 2022دا مردوون .
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه پێویسته حكوومه‌ته‌كانی ئه‌ورووپا به بایه‌خی زۆره‌وه له دیارده‌ی مردنی منداڵان بڕوانن و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر بكه‌ن تا ته‌ندروستی منداڵان پارێزراو بێت له داهاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.