Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 01:46

لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و كەركووك بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەفر لە سەنتەری هەردوو پارێزگای هەولێر و كەركووك ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: بەگوێرەی پێشبینییەكان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەفربارین جگە لە ناوچە شاخاوییەکان، دەگاتە ناوچە دەشتاییە نزمەکان و بەفر لە سەنتەری هەردوو پارێزگای هەولێر و کەرکووک دەبارێت.

راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت هەمان سیناریۆی ساڵی 2022 دووبارە ببێتەوە و هەولێر و کەرکووک و تەواوی ناوچەکانی دیكەی هەرێمی كوردستان سپی پۆش ببێت.

ئەم شارەزایەی كەشناسی دوێنێ یەكشەممە رایگەیاندبوو كە شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە و لە رۆژانی چوارشەممەی داهاتوو تاكو یەكشەممە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو كە لەگەڵ ئەم شەپۆڵە، سەرمایەكی بەهێز ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەشێوەیەك كە ماوەی چەندین ساڵە هاوشێوەی نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.