ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی شوباتی2025 لە هەولێر، شاندێکی دەم پارتی "ئیمرالی" بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر؛ لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونهوە.
پاش كۆبونهوه له پرێس كۆنفرانسێكدا کەسکین بایندهر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) رایگهیاند: پرۆسەی نوێی ئاشتی بۆ ئایندەی گەلی کورد زۆر پێویسته و گەلی کورد هیوای بە پرۆسەکە هەیە.
ههروهها رایگهیاند: كۆبوونەوەیەکی زۆر باش و برایانەمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبووه و سڵاو و ڕێزی عەبدوڵلا ئۆجەلانمان گەیاندە نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان. هاوکات سەرۆکی هەرێم لە بۆچوون و هەڵوێستی ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ئاگادار کردەوە.
هاوسەرۆکی "دەبەپە " تێڕوانینی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان، نیشتمانییانە بوو و پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ پرۆسەکە دووپات کردەوە. زۆر سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانییەکەی دەکەین.
کەسکین بایندەر، دووپاتی کردەوە "ئەگەر پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان سەربگرێت و ڕابگەیەنرێت، بۆ ئاییندەی گەلی کورد زۆر پێویست و باش دەبێت." ئهوهشی خستهروو: گەلی کورد هیوای بە پرۆسەی نوێی ئاشتی هەیە و حزبە کوردییەکانیش لەگەڵ ئەوەدان، پرۆسەکە بەرەوپێش بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.