بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی شوباتی 2025 چه‌ندین چاڵاكی رۆشنبیری و هونه‌ری جۆراوجۆر له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی لالش له هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه بچێت ، ئامانج له‌م فێستیڤاڵه پیشاندانی كه‌لتوور و رۆشنبیری ئێزیدییهكانه .
فێستیڤاڵه‌كه له‌ژێر چاودێری و پشتیوانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت و چه‌ندین كه‌سایه‌تی حیزبی و حكوومی ده‌ڤه‌ره‌كه و میوانی بیانی و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشتی فێستیڤاڵه‌كه كراون .
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ له فێستیڤاله‌كه‌دا كه‌له‌پووری رۆشنبیری ئێزیدییه‌كان له‌ژێر ناوی (فێستیڤاڵی لالش ) پیشانی ئاماده بووان بدرێت، به مه‌به‌ستی ناساندن و پاراستنیان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ،جگه له‌وه له ڕێگه‌ی نمایش كردنی فیلم و چه‌ندین چاڵاكی هونه‌رییه‌وه كۆژان و ئازاری ئێزیدییه‌كان پیشانی ئاماده‌بووان ده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.