Erbil 22°C دووشەممە 21 نیسان 01:26

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە كەسێك بریندار بوو

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی بەردەڕەش بەهۆی دروستبوونی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا كەسێك بە فیشەك بریندار بوو.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە بەردەڕەش پێی راگەیاندین: ئەمڕۆ ئێوارە بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە، كەسێك بە فیشەك بریندار بووە.

هەردوو بنەماڵەكە پێشتر كێشە و گرفت لەنێوانیان هەبووە، ئەمڕۆ رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە و شەڕ لەنێوانیان دروست بووە.

لەگەڵ دروستبوونی شەڕەكە، پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی رووداوەكە و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكەی داوە.

بریندارەكە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی بەردەڕەش و تەندروستی جێگیرە.

بەردەڕەش / سەنگەر گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.