سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان له ئه‌مه‌ریكا له داتایه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 24 ملیۆن حاڵەتی تووشبوونی ئەنفلەوەنزا لە ئەمەریکا تۆمار کراوە، هەروەها 310 هەزار له‌و نه‌خۆشانه لە نەخۆشخانە خەوێنراون لەو ڕێژەیەش 13 هەزار کەسیان گیانیان له ده‌ست داوه .
ئه‌نفله‌وه‌نزا یان په‌تای وه‌رزی بۆته مۆته‌كه‌ی مه‌رگی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی، پزیشكانی سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان رایانگه‌یاندووه، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ خراپترین وەرزی ئەنفلەوەنزاکە بێت لە ئەمەریکا، کە لە هەر 100 هەزار کەس، نزیکەی 64 نەخۆش لە نەخۆشخانە خەوێنراون، ئەمەش بەبەرزترین ڕێژەی توشبوون دادەنرێت لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا .
به پێی داتاكانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان له ئه‌مه‌ریكا ، ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای وه‌رزی كه به ئه‌نفله‌وه‌نزای ره‌شیش ناسراوه له هه‌موو ویلایه‌ته‌كان وه‌كو یه‌ك نییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مساڵ له شه‌ش ویلایه‌ت ڕێژه‌كه زۆر به‌رزه .
ئێستا نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پڕ بوون له نه‌خۆشانی ئه‌نفله‌وه‌نزا (په‌تای وه‌رزی ) ، به‌جۆرێك بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌جۆرێكه كه لانی كه‌م سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، له مانگی یه‌ك تا مانگی سێی هه‌موو ساڵێك ،به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی تووشبووان به‌جۆرێك به‌رزبووه‌ته‌وه كه كۆمپانیاكانی ده‌رمان فریا ناكه‌ون ڤاكسینی چاره‌سه‌ری به‌رهه‌مبهێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.