Erbil 12°C پێنجشەممە 13 شوبات 20:05

كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی لە دارەتوو دروست دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەلایەن ئاژانسی كۆیكای كۆریای باشوور، كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی لە دارەتووی شاری هەولێر دروست دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە لەگەڵ کیم سێئۆک بێڕم نوێنەری هەرێمی ئاژانسی کۆیکا و شاندێكی یاوەری كۆبووەوە.

وەزیری پەروەردە رایگەیاند: ئاژانسی کۆیکای کۆریای باشوور لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بە بەهای 11 ملیۆن دۆلار كۆمەڵێك پڕۆژەی پەروەردەیی لە شاری هەولێر دروست دەکات.

راشیگەیاند: پڕۆژەكان بریتین لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە گەڕەكی دارەتوو، سەنتەرێکی ڕاهێنانی مامۆستایان لە گەڕەکی هەولێری نوێ، لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی 10 قوتابخانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر.

ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیارە سەرجەم پڕۆژەكان لە کۆتایی ساڵی 2027 تەواو بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.