Erbil 22°C چوارشەممە 12 ئازار 14:07

سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌فر و بارانه‌

کوردستان TV
100%

بەپێی وێنەكانی پێشبینیكه‌ری بارودۆخی كه‌شوهه‌وا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌  لە مانگە دەستكردەكانەوە وەرگیراون، سبەی پێنجشەممه‌ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق باران ده‌بارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی هه‌رێمی كوردستانیش بەفر دەبێت، ئەوەش لە چوارچێوەی كاریگەریی ئەو بارستە هەوا سارد و شێداەری ناوچەكەی گرتووەتەوە .

سادق عه‌تییه‌ ، پێشبینیكاری كەشناسی لای خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، لە ئێوارەی ئەمڕۆەوە تا سبەی بەیانی پێنجشەم 13-2-2025 باران لە شارەكانی كوردستان و رۆژهەڵاتی عێراق دەبارێت، بە گشتی كەشوهەوای شارەكانی عێراق سبەی سارد دەبێت، باران شاری سلێمانی و دیالەش دەگرێتەوە،هه‌روه‌ها سبەی پێنجشەممه‌ لە تەواوی شارەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت، لە هەندێك ناوچە بارانی بەخوڕ دەبێت، جیا لە بارینی بەفر لە بەرزاییەكانی رۆژهەڵاتی شاری دهۆك و باكوری هەولێر و باكوری رۆژهەڵاتی سلێمانی .

فەرمانگەی كەشناسیی عێراق هۆشداریی لە دابەزینی ئاستی بینینی ئاسۆیی بۆ ئەمشەو و بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممه‌ لە شاره‌كانی كوردستان و ناوەڕاستی عێراق داوه‌ .

هاوكات ده‌زگاكانی كه‌شوهه‌وای كوردستان و عێراق ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ دوای 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی باران بارین عێراق و كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و تا سه‌ره‌تای مانگی ئادار وهاتنی مانگی ره‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بیت .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.