ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەرواێزی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری واژۆ کرا.
یاداشتەکە نوێکردنەوەی یاداشتێکی پێشترە لەنێوان هەردوولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لە بواری دەوڵەتداری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیمارات لە ڕووی پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.