پۆلیسی هەولێر هۆكاری كوشتنی ئافرەتێكی عەرەب بەناوی نووڕ دلێمی ئاشكرا دەكات، دەڵێت بەهۆی كێشەیەكەوە لەگەڵ تۆمەتبارێك كە بەڕەگەز عەرەبی سوورییە دەبێتە دەمەقاڵەیان و دەیخنكێنێت، دوای كوشتنیشی پارە و ئاڵتوونەكانی دەدزێت.
پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەكە رایدەگەیەنێت "تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەبی سووریای بەناوی (م. ب. ذ) بە تۆمەتی کوشتنی ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (ٱ. س. م) دەستگیر کرا".
دەشڵێت "ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو ئافرەتە لە درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر کێشەیەک دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا تۆمەتبار ئافرەتەکە لە ژوورەوە دەخنکێنێت و دواتر پارە و ئاڵتونەکانی دەدزێت".
هەروەها دەڵێت "تۆمەتبارەكە بەوەندەش ناوەستێت و تەرمی ئافرەتەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوورەدەست و لەوێ تەرمەکە دەسووتێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانەکە بدزێتەوە".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا "بەڵام دوای ئەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگادار کرایەوە، بە چەند کاتژمێرێک تۆمەتبار دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا و دانی نا بە تاوانەکەی.
ئێستا تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی دراوەتە دادگا.
ڤیدیۆ: تۆمەتبارەكە لە كاتی كڕینی بەنزین و ئەنجامدانی تاوانی سوتاندنی ئافرەتەكە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.