بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هۆشداری دا كە ئەم ئێوارەیە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان خۆلبارین دروستبووە و مەودای بینین كەمبووەتەوە.
كەشناسی لە هۆشدارییەكەدا بڵاوی كردەوە "شەپۆلێکی خۆڵبارین شاری کەرکووک و هەندێ لە ناوچەکانی گەرمیانی گرتۆتەوە بەجۆرێک مەودای بینین لە هەندی شوێن کەم بۆتەوە بۆ کەمتر لە 500 متر".
هەروەها بڵاوی كردەوە "پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کاریگەری ئەم خۆڵبارینە لاواز ببێتەوە".
بڵاویشی كردەوە: بەگوێرەی دواین زانیاریی بەردەست، ئێستا مەودای بینین لە هەندێك لە ناوچەکان بەمشێوەیەیە:-
کەرکووک 3 کم
چەمچەماڵ 2 کم
دووزخورماتوو 300 مەتر
خانەقین 7 کم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.