Erbil 12°C پێنجشەممە 06 شوبات 02:03

تابلۆیەکی نوێی ڤان گۆخ دەدۆزرێتەوە

100%

تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن )لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، تابلۆیەکی نوێی نیگارکێشی ھۆڵەندیی ڤینسێنت ڤان گۆخ (1853-1890) دۆزراوەتەوە. تابلۆکە لە زیاد کردنێکی ئاشکرادا لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمەریکا فرۆشراوە

کۆمەڵێک لێکۆڵەر کە لەلایەن کۆمپانیای توێژینەوەی هونەری "ئێڵ ئێم ئایەوە" ڕاسپێردرابوون بۆ لێکۆڵینەوە لە تابلۆکە، دوای شیکردنەوەی کاغەزی تابلۆ کێشان، ڕەنگی بۆیاخ و تایبەتمەندییەکانی دیکەی ، دوای چوار ساڵ پشتڕاستیان کردەوە، کە تابلۆکە لەلایەن ڤان گۆخەوە کێشراوە.

 ئەو شارەزایانە ئەوەشیان خستەڕوو، ڕەنگە تابلۆکە لەو کاتە کێشرابێت، کە ڤان گۆخ لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی لە باشووری فەرەنسا بووە لە ساڵی 1889

قەبارەی تابلۆکە لە نێوان 45.7 سانتیمەتر بۆ 41.9 سانتیمەنترە، لە گۆشەی خوارەوەی لای ڕاستیدا نووسراوە "ئێلیمار"

لە تابلۆکەدا وێنەی ماسیگرێک دەردەکەوێت کە ریشێکی سپی هەیە و سەبیلە دەکێشێت لەو کاتەی کە خەریکی چاککردنی تۆڕەکەیەتی. ڕەنگە ڤان گۆخ تابلۆکەی لەژێر کاریگەری نیگارکێشی دانیماڕکی مایکڵ ئانچەر (1849-1927) کێشابێت، کە بەناوبانگ بوو بە کێشانی وێنەی ماسیگران له‌و سه‌رده‌مه‌دا

لە ساڵی 2020، توێژەرانی سەنتەری پزیشکی زانکۆی گرۆنینگن لە هۆڵەندا، ڕایانگەیاند، ڕەنگە ڤان گۆخ بەهۆی وازهێنانی لە خواردنەوە کحولییەکان تووشی نەخۆشی دەروونی بووبێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەو هونەرمەندە هۆڵەندییە لە ساڵی 1888 گوێچکەی خۆی بڕی، تا ئێستاش هۆکاری سەرەکی گوێچکە بڕینەکەی نازاندرێت ، به‌ڵام ده‌گوترێت له‌پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌مه‌ی كردووه‌ . 

ڤان گۆخ لە ساڵی  1890، لە تەمەنی 37 ساڵیدا بە دەمانچەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.