كۆمپانیای ئۆپن ئه‌ی ئای به فه‌رمی رایگه‌یاند ، نوێترین مۆدێڵی ئه‌ی ئای (ژیری ده‌ستكرد)ی خۆی به‌ناوی (ئۆ 3 مینی ) به‌خۆڕایی بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌ر ده‌ست ده‌خات
به گوێره‌ی شاره‌زایانی بواری ژیری ده‌ستكرد ، ئه‌م مۆدێڵه تازه‌یه (ئۆ 3 مینی )بۆ دابینکردنی توانای ناوازە بۆ بەکارهێنەران لە بوارەکانی بیرکاری ، زانست و پرۆگرامسازیدا پەرەی پێدراوە و بۆ هەموو بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانی چاتجی پی تی بێ به‌رامبه‌ر به‌رده‌ست ده‌بێت
مۆدێڵی (ئۆ 3 مینی ) توانای گەڕانی بەدوای ئەو پرسیارانەدا هەیە کە بەکارهێنەران ئاراستەی دەکەن بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی زانیاری لە ئینتەرنێتدا ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه قوتابین یان به‌دواداچوونی زانستی ده‌كه‌ن له بواره جیاوازه‌كان
خستنه بازاڕی ئه‌م مۆدێله له لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپن ئه‌ی ئای ئه‌مه‌ریكی ،دوای ئه‌وه هات كه وڵاتی چین ئه‌پی (دیپسیك) ی خسته ناو بواری گه‌ڕانی ژیری ده‌ستكرد بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ،دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی له ئاستی حیهانیدا لێكرا له‌ڕووی كارپێكردنییه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.