ئه‌نجامی توێژینەوەیەك كە لە زانكۆكانی بومبیۆ فابرا و ئیرامۆس و پەیمانگای سالوود كارۆلۆس بۆ لێكۆڵینەوە له ئیسپانیا ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه په‌یوەندیی تووند لە نێوان گۆڕانی كەشوهەوا و رەوشتی هەرزەكان هەیە، ئەویش بەشێوەیەكی نەرێنی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هەڵسوكەوتیان ده‌بێت .
تیمی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو ،ئەوكاتانەی كەشوهه‌وا زۆر گەرم یاخۆ زۆر سارد بێت، زۆربەی هەرزەكاران دۆخی دەروونییان تێكدەچێت .
توێژینەوەكه به وه‌رگرتنی داتای مه‌یدانی لەسەر نزیكەی پێنج هەزار هەرزەكار لە هۆڵەندا و ئیسپانیا ئه‌نجامدراوه، ئەویش بەپێی كەشی گەرما و سارما له كاته جیاوازه‌كاندا دەركەوتووە، لە كەشە زۆر گەرم و ساردەكاندا، هەڵسوكەوتی هەرزەكان دەگۆڕێت و زۆربەیان تووشی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ و گۆشەگیریی كۆمەڵایەتی دەبن .
گۆڤاری "گاما نتورك ئۆبن" توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاو كردووەتەوە و رایگه‌یاندووه، لە ئیسپانیا كاتێك كەشوهەوا زۆر گەرم دەبێت، زۆربەی هەرزەكاران تووشی كێشەی كەمبوونەوەی سەرنج دەبن و لەگەڵیدا تووشی خەمۆكی دەبن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.