Erbil 25°C شەممە 19 نیسان 12:55

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای بودجه‌ و ەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بریاره‌ كاتژمێر1ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی2ی2025، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق و ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان به‌رێوه‌بچێت.

 رۆژی 31ی 1ی2025، له‌ كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی فڕاكسیۆنە كوردستانییه‌كان لێكتێگەیشتن كرا بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە.

ڤیان سەبڕی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی داوای لە سەرجەم فڕاكسیۆنەكان كرد لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەنگ بە هەمواری پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕالی بدەن و تێپەڕێندرێت.

راشیگەیاندبوو: لێكتێگەیشتنەكە لەسەر ئەوە كراوە كە پڕۆژەیاسای بودجە وەك خۆی كە چۆن لە حكوومەتەوە هاتووە، تێپەڕێندرێت كە تێیدا بڕیار لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دراوە.

پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕالی یەكێكە لە پڕۆژە یاسایانەی ماوەیەكە لەنێوان فڕاكسیۆنەكان كێشەی لەسەرە و پێشتریش لە چەند دانیشتنێكی پەرلەماندا بەهۆی ناكۆكییەكان نەتوانرابوو دەنگی لەسەر بدرێت و تێپەڕێندرێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.