دكتۆر عادل باخه‌وان به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر عێراق، بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، سێ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس له‌باره‌ی دۆخی سوریا، فه‌له‌ستین و كوردستان به‌رێوه‌ده‌چن كه گرنگییه‌كی و كارگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه به گشتی و جیهان به تایبه‌تی ده‌بێت.
دكتۆر عادل باخه‌وان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تیی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تیی فەیسبووک بڵاویكرده‌وه كه له 13ی مانگی دووی ئه‌مساڵ، کۆنفرانسێکی گەورە لەسەر سوریا لە پاریس سازده‌كرێت كه نوێنەری زۆربەی دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان لەم کۆنفرانسەدا ئامادەدەبن. بەشێک لە تایبەتمەندانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشداری دەکەن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مه‌به‌ستیه‌تی تێدا کۆمەڵێک مەرج بۆ ئەحمەد شەرع دابنێت بۆئەوەی وردە وردە سزاکانی سەر سوریا لاببات. لەوانە، مافی ژن و مافی کەمینەکان و مافی کورد.
به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق راشیگه‌یاند كه له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ هه‌ر لە پاریس، سەرۆک ماکرۆن و شازادەی جێنشینی عەرەبی سعودیە، محەمەد بن سەلمان، سەرۆکایەتی کۆنفرانسێک لەسەر فەلەستین دەکەن. پرسی یەکەمی ئەم کۆنفرانسە بریتیە لە دەوڵەتی فەلەستینی، لەکاتێکدا ئیدارەی نوێی ئەمەریکا و ئیسرائیل بە ڕەهایی پرۆژەیەکی لەم شێوەیە ڕەتدەکەنەوە.
دكتۆر عادل باخه‌وان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سەبارەت بە کورد، زۆر بەدەگمەن زلهێزێکی گەورەی سیستمی جیهانی هەبووە کە وەک فەرەنسای ئەم چەند هەفتەیەی ڕابوردوو، لەسەر زاری خودی سەرۆک کۆمارەوە، باسی لە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردبێت، هەر لە هەرێمی کوردستانەوە تا ڕۆژئاڤای کوردستان. ئەو لەبەر چاوی هەموو کامێراکانی دنیادا وتی : ئێمە هاوپەیمانە کوردەکانمان بەتەنها بەجێناهێڵن. دوێنێش بەپێی ڕاگەیاندنی کۆشکی ئێلیزێ، سەرۆک ماکرۆن پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کردوە و هەمان پرانسپی دوبارەکردوەتەوە. و ده‌شڵێت كه ئه‌م كۆنفرانسانه پێویسته له‌باره‌ی كوردیش بكریت و قه‌زیه‌ی كوردی له‌ناوه‌ندێكی وا گرنگی جیهان بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆی رژدی له‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.