Erbil 2°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 07:12

محەمەد زەیف فەرماندەی كەتیبەی قەسام كوژراوە

کوردستان TV
100%

كەتیبەی قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بەفەرمی كوژرانی فەرماندەكەیان محەمەد زەیفی راگەیاند، فەرماندەكە بەهۆی رزگاربوونی لە چەندان هەوڵی كوشتن بە پیاوی حەوت رووح ناسرابوو.

كەتیبەی قەسام ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: كوژرانی فەرماندەی گشتیی كەتیبەی قەسام محەمەد زەیف رادەگەیەنین.

راشیگەیاند: جگە لە محەمەد زەیف، چەند فەرماندەیەكی دیكەش لە ریزی كەتیبەی قەسام كوژراون وەك مەڕوان عیسا، ئەیمەن نەوفەل و رافع سەلامە.

سوپای ئیسڕائیل بەر لە شەش مانگ كوژرانی فەرماندەی گشتی كەتیبەی قەسامی لە بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكاندا لە ناوچەی خان یوونس راگەیاندبوو.

بزووتنەوەی حەماس تا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوام نكۆڵی لە كوژرانی فەرماندەكەی كەتیبەی قەسام دەكردەوە، ئیسڕائیلیش پێداگیری لە كوژرانی دەكردەوە.

محەمەد زەیف فەرماندەی گشتیی كەتیبەی قەسام پێشتر لە حەوت هەوڵی كوژران رزگاری ببوو، بۆیە ناونرابوو "پیاوە حەوت رووحەكە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.