كەمێك پێش ئێستا شاندی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە سبەی هەینی لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی و حكوومەتی فیدڕالی كۆببێتەوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: كەمێك پێش ئێستا شاندی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.
راشیگەیاند: شاندەكە سبەی هەینی لە ماڵی فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ شاندی تەكنیكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕال كۆ دەبنەوە.
هەروەها رایگەیاند: شاندی هەرێمی كوردستان ئەو لیستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ خۆیان بردۆتە بەغدا كە ماوەی چەند رۆژێكە لەلایەن تیمە تەكنیكییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕالی وردبینی بۆ كراوە.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا كە چاوەڕوان دەكرێ لە كۆبوونەوەی سبەی هەینی تاڕادەیەكی باش كێشەكانی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.