دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ماتۆڕسوارێك لەسەر رێگای سۆران - چۆمان كەوتە ناو رووبارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: لە رێگای سۆران - چۆمان نزیک گوندی ناوپردان، ماتۆرسکیلێک کۆنترۆلی لە دەست دا و کەوتە نێو رووبار.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەست دا.
هاتوچۆی سۆران داوای لە شوفێران و ماتۆڕسواران كرد خێرای کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموولاییەک.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.