لە راگەنراوێکدا یانەی وەرزشی سۆران بڵاوی کردەوە کە ستافی راهێنەری یانەی سۆران دەستیان لەکار کێشایەوە
ئەمەش دەقی راگەینراوەکەیە .
بـەنــاوی خـودای گەورەو مـیـهرەبـــان ..
خولی پلەیەکی کوردستان / وەرزی 2024-2025_
بــابــەت : ســوپــاسنــامــە
بەناوی سەرۆك یاریزانان دەستەی کاڕگێڕی دەستەی هاندەرانی
یانەکەمانەوە زۆر سوپاسی ماندوبونی ستافی ڕاهێنەرانمان
دەکەین کە لەماوەیەکی کورتی کارکردنیان توانیان تیپێکی تۆکمە
ئامادەبکەن ئەنجامی باشیان هەبێ .. لەسەر داواکاری خۆیان
داوای دەست لەکارکێشانەوەیان کرد بۆیە بەڕێزو خۆشەویستیەوە لێیان قبول کرا..
هەریەك لەبەڕێزان
کاپتن نیهاد موراد __ ڕاهێنەری
مامۆستا شوانە عبداللە __ یاریدەدەری ڕاهێنەر
کاپتن گۆڤار خالید __ ڕاهێنەری جەستەیی
کاپتن دەهام __ ڕاهێنەری گۆلپارێزان
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی سۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.