Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:07

دوای تەواوبوونی چاکسازییەکانی کێڵگەی کۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە

100%


دۆخی کارەبا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بووەوە.


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ ڕۆژی هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025، کۆمپانیای دانەغاز بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆڕ، بۆ ماوەی 10 کاتژمێر پەستانی غازی کەم کردەوە، بەمەش بڕی 750 مێگاوات کارەبا لە وێستگە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە، دوای ئەوەی کاروباری چاکسازییەکە کۆتایی هات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە پەستانی غاز بۆ وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە دۆخی پێشووی و لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنان گەیشتووەتەوە سێ هەزار و 750 مێگاوات.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.