هه‌ر له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەهێزکردنی هاوبەشيی نیشتمانی و چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدايان بەپێی دەستووری عێراق تاوتوێ کرد. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون لەسەر گرنگيی پابەندبوون بە دەستوور بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستيی لێكگه‌يشتن و بەهێزکردنی دیالۆگی سیاسی لەنێوان هێز و لایەنە عێراقييهكاندا و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م وڵات.
لە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان لە پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه. له‌مباره‌يه‌وه داكۆكييان لەسەر گرينگيی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامى و سهقامگيريى وڵات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیكی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.