هونه‌رمه‌ند موخلیس رواندزی: موزیكی بیانی له‌سه‌ر موزیكی هه‌ر گه‌لێك كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه
هونه‌رمه‌ند موخلیس سه‌ید جه‌بار ناسراو به (سه‌ید موخلیس رواندزی)،یه‌كێكه له ژه‌نیاره‌كانی به‌توانای كوردستان ئه‌ندامی تیپی موزیكی پاشای گه‌وره‌یه برای هونه‌رمه‌ند (سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی)یه ئه‌زموونی له ژه‌نینی چه‌ندین ئامێری موزیك هه‌یه به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرت و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كردووه جگه له‌وه‌ش ده‌ستێكی ره‌نگینی هه‌یه له چاككردنه‌وه‌ی ئامێری موزیكی ..ئێمه‌ش له نزیكه‌وه ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌مان له‌گه‌ڵیدا سازدا.
*سه‌ره‌تا با بزانین وه‌كوو ژه‌نیارێك چۆن ئاشنای جیهانی موزیك بوویت؟
- سه‌ره‌تای ئاشنا بوونم به‌هونه‌ری موزیك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه كاته‌ی كاتێ ،ئێمه كۆمه‌ڵێك قوتابی بووین كه له ته‌مه‌نێكی هه‌رزه‌كارییه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای به‌ناوبانگ و ڕابه‌ری هونه‌ر له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان مامۆستا( زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) چووینه به‌ر خوێندنی هونه‌ر و مۆسیقا كاتێ خوولێكی موزیكی كردوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و فێری ئه‌لف و موزیك بووم،بۆیه به یه‌كه‌مین مامۆستای خۆمی ده‌زانم له‌وساكه‌وه دانه‌بڕاوم و درێژه به خۆپێگه‌یاندن داوه و خۆم فێری ژه‌نینی چه‌ند ئامێرێك كردووه به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرت و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كردوه.
* به هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نابتان برای هونه‌رمه‌ند (سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی)ین، تا چه‌ند هاوكارت بوو یاخود كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تۆ وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێك هه‌بووه؟
- ئاماژه‌ت به خاڵێكی گرنگی ژیانی هونه‌ریم دا دوای مامۆستای ڕه‌حمه‌تی (زرار محه‌مه‌د)، هونه‌رمه‌ند و برای لێهاتووم سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی به دووه‌مین مامۆستای ژیانی خۆمی ده‌زانم كه به به‌رده‌وامی ئه‌زموونم لێ وه‌رگرتووه و وانه‌ی گرنگی هونه‌ر و مۆسیقای پێ داوم كه هه‌میشه رێگای رۆشنكه‌ره‌وه‌ی ژیانی هونه‌ریم بووه .
* به‌رێزت زۆرێك له ئامێره‌كانی موزیك ده‌ژنیت زیاتر خۆت له كامه ئامێر ده‌بینیته‌وه؟
- به‌ڵێ، له ژه‌نینی ئامێره ژێداره‌كان ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه و له‌گه‌ڵیان ده‌ژیم وه‌كو ساز، كه‌مانجه، جه‌مبووش ..به‌ڵام زیاتر خۆم له‌پسپۆڕی ژه‌نینی ئامێری (عود) ده‌بینمه‌وه..
* ئێوه وه‌كوو پیشه‌ی خۆتان شوێنێكی تایبه‌تیتان هه‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئامێره موزیكییه‌كان؟ ئه‌گه‌ر باس له‌و ئه‌زموونه‌ش بكه‌یت؟
- به‌ڵێ وه‌رشه‌ی تایبه‌تی خۆم هه‌یه. له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌دی برام شاره‌زاییم له چاككردنه‌وه‌ی ئامێره موزیكییه‌كان په‌یدا كردووه و ئێستاش له شاری ڕواندز ڕۆژانه خه‌ریكی ئه‌م كاره‌م له زۆر شوێن سه‌ردانه‌م ده‌كه‌ن .
* تا چه‌ند گرنگه ژه‌نیار به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ئامێره‌كه‌ی بژه‌نێت و شاره‌زایی له نۆته خوێندنه‌وه هه‌بێت؟
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێك له ژه‌نیاره به‌ناوبانگی جیهان به‌بێ نۆته فێری موزیك بوونه و له‌م بواره‌دا قووڵ بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام نكووڵی له‌وه ناكرێت كه خوێندنی ئه‌كادیمی بایه‌خێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه له پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ند و پێشڤه‌چوونی توانستی هونه‌ری به‌م شێوه‌یه‌ش بنه‌ماكانی موزیك فێر ده‌بێت و هه‌لی فێربوون و كاركردن له به‌رده‌ستی ژه‌نیارانی لێهاتوو و مامۆستایانی ئه‌و بواره بۆ فێرخوازه‌كان ده‌ڕه‌خسێت. گرنگیی شاره‌زایی له نۆته‌دا له‌وه‌دایه كه هونه‌رمه‌ند تێگه‌یشتنێكی قووڵتری له موزیك به‌ده‌ست ده‌هێنێت ئاسانتر و باشتر له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی موزیكدا ده‌گونجێت..
* كاریگه‌ریی موزیكی بیانی به (ئه‌رێنی و نه‌رێنی) له‌سه‌ر شوناسی موزیكی كوردی چۆن ده‌بینت؟
- له بنه‌ڕه‌تدا موزیكی بیانی بۆ سه‌ر موزیكی هه‌ر گه‌لێك هه‌م كاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌یه، هه‌م نه‌رێنی. لایه‌نی ئه‌رێنییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت موزیكی كوردی به ته‌كنیك و میلۆدیی نوێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، موزیكی كوردی به ڕووی كه‌لتووری جیهانیدا بكاته‌وه و ئاڵوگۆڕی هونه‌ری بێنێته دی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لایه‌نی ته‌كنیكی به‌رهه‌مهێنان و تۆماركردنی به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و ڕوانگه‌یه‌كی دیكه له تێكه‌ڵكردنی جوانیی موزیكی كوردی و جیهانی ساز ده‌بێت. به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانیش بین كه ده‌كرێت له چه‌ند لاوه زیان له موزیكی كوردی بدات، له‌وانه: ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین و له وه‌رگرتنی موزیكی بیانی، شاره‌زایی ڕه‌چاو نه‌كه‌ین، ئه‌وه هه‌ندێك تایبه‌تمه‌نده‌كانی موزیكی ڕه‌سه‌نی موزیكی كوردی له‌ده‌ست ده‌دین، ئامێره كلاسیكییه كوردییه‌كان ورده‌ورده باویان نامێنێ و كۆمه‌ڵێك مه‌قام و ئاواز و گۆرانیی فۆلكلۆر له بیر خه‌ڵك ده‌چنه‌وه. لاساییكردنه‌وه‌ی كوێرانه‌ی موزیكی بێگانان زۆر زیان له موزیكی كوردی ده‌دات و ده‌یشێوێنێت. ئه‌مانه هه‌موو تێكڕا كارێك ده‌كه‌ن كه نه‌وه‌ی داهاتوومان له كه‌له‌پووری موزیكی گه‌لی خۆی دووور ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مان. پێشنیار ده‌كه‌م هاوسه‌نگی ڕابگرین له نێوان تازه‌گه‌ری و پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تیی موزیكی كوردی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما موزیكییانه په‌روه‌رده بكه‌ین كه‌پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌ی ڕابردووی ئه‌م بواره بنیات بنێین. واته ده‌توانین هه‌م سوود له موزیكی بیانی وه‌ربگرین هه‌م ناسنامه‌ی موزیكی خۆشمان بپارێزین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.