Erbil 12°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:04

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی مانگی 12ی داوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق راستەوخۆ بە شاندی هەرێمی كوردستانی گوتووە مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

پێشەوا هەورامانی راشیگەیاند: وەزیری دارایی عێراق هەتا ئێستا بە شاندی هەریمی كوردستانی نەگوتووە پارەی مووچەی مانگی 12 نانێرم، ئەو زانیارییانەی بڵاو دەكرێنەوە راست نین، بەپێچەوانەوە تەئكیدی لەوە كردۆتەوە كە دەینێرێت.

هەروەها گوتی: پێش داخستنی ساڵی دارایی عێراق لە كۆتاییەكانی ساڵی 2024، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی 12ی ناردووە، بۆیە

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ مووچەی هەرسێ مانگەكانی 10 و 11 و 12، دەبوو حكوومەتی عێراق 3 تریلیۆن دینار بنێرێت، كەچی تا ئێستا 2 تریلیۆن دیناری ناردووە، بۆیە حكوومەتی هەرێم مووچەیەكی كە تیلیۆنێك دینارە بە داهاتی ناوخۆ دابەشكردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.