Erbil 22°C دووشەممە 21 نیسان 01:16

بەهۆی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە هەڵەبجە چوار كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، چوار كەس گیانیان لەدەست دا.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە هەڵەبجە پێی راگەیاندین: كەمێك لەمەوبەر رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای سیروان – هەڵەبجە لە نزیک بازگەی زەمەقی كەوتەوە.

رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تەكسی و تراكتۆرێك بووە.

لە ئەنجامی رووداوەكە، سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تەكسییەكە كە چوار كەس بوون، گیانیان لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.