Erbil 22°C دووشەممە 21 نیسان 01:31

تەقەكەرەكەی ئەمڕۆی زانكۆی بەغدا قوتابی نییە و كێشەی دەروونی هەبووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆ یەكشەممەی زانكۆی ئیسڕای ناحكوومی لە شاری بەغدا بڵاو كردەوە.

وەزارەتەكە رایگەیاند: تەقەكەرەكە قوتابی زانكۆی ئیسڕا نییە و كێشەی دەروونی هەبووە.

راشیگەیاند: دادگا و هێزە ئەمنییەكان رێكارە یاساییەكانیان بەرامبەر تەقەرەكە گرتۆتە بەر و لێكۆڵینەوكانیش بەردەوامە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی عێراق جەختیشی كردەوە كە دەوام لە زانكۆی ئیسڕای ناحكوومی لە بەغدا ئاسایی بووەتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە كەسێك لە پرسگەی زانكۆی ئیسڕای ناحكوومی بە چەكی دەمانچە تەقەی لە دوو پاسەوان كردووە و برینداری كردوون، دواتریش چووەتە نێو زانكۆكە و چوار قوتابی دیكەشی بریندار كردووە و دواتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.