Erbil 3°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 04:26

نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%


لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەردوو نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان دەکات و لە ئێستاشدا قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە تەواو بووە.

نۆژەنکردنەوەی هەردوو نەخۆشخانەکە بە سێ قۆناغ دەبێت، لە قۆناغی یەکەم سیستەمی ساردی و گەرمیی نەخۆشانەکان چاک کراونەتەوە و 400 سپلیتیش لێکراونەتەوە، هەروەها هەریەک لە سیستەمی هەڵمی، سیستەمی هەواگۆڕکێی پێشکەوتوو و سیستەمی دابینکردنی ئاوی گەرم بۆ نەخۆشخانەکان داندراون.

هەر لە قۆناغی یەکەمدا دوو بیری نوێی ئاو لێدراون و 20 کارمەندی تەندروستییش بۆ بەشی پێشوازیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دامەزرێندراون.
لە قۆناغی دووەمدا کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت، سیستەمی ریسایکلینی ئاوی نەخۆشخانە دادەندرێت و ئاوەڕۆی نەخۆشخانەکان بە تەواوی نۆژەن دەکرێنەوە و ڕووکاری دەرەوەی هەردوو نەخۆشخانەکەش نوێ دەکرێتەوە.

لە قۆناغی سێیەمیش کە لە دوای تەواوبوونی قۆناغی دووەم دەست پێدەکات پێکدێیت لە دروستکردنی گەورەترین کارگەی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، کردنەوەی بەشی نازوور و دانانی 12 ئامێری پێشکەوتووی نازوور و دانانی ئامێر و کەلوپەلی پێویست بۆ بەشەکانی تاقیگە، نەشتەرگەری و تیشک.

هەروەها هەر لە قۆناغی سێیەم 12 بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر)ـی نوێ و سیستەمێکی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری دادەندرێن و ناوەوەی نەخۆشخانەکان بە تەواوەتی نۆژەن دەکرێنەوە بە سەرجەم بەش و قاوشە جیاوازەکانەوە.
پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە کاتێکدایە کە ساڵانە زیاتر لە 13 هەزار نەشتەرگەری لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرێت و پێشوازی لە سەدان هەزار نەخۆش دەکات و دەیان جۆر پشکنین و چارەسەری تەندروستی لەو نەخۆشخانەیە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.