بەشێك لە هاووڵاتییان و میدیاكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق پێیانوایە، ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە گۆڕاوێكی نوێی كۆڕۆنایە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتی دەكاتەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە تەنیا پەتایەی پایزە و ئەنفلۆنزایە.
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق گوتی: بەشێك لە هاووڵاتییان و میدیاكان وایان بڵاوكردووەتەوە كە ئەو پەتایەی ئێستا بەشێوەیەكی زۆر لەنێو هاووڵاتییان بڵاوبووتەوە، جۆرە گۆڕاوێكی نوێی پەتای كۆڕۆنایە.
راشیگەیاند: ئێمە بە ئامێرە نوێی و پێشكەوتووەكان پشكنینمان كردووە و دڵنیا بووینەتەوە لەوەی كە هیچ گۆڕاوێكی نوێی كۆڕۆنا لە عێراق بوونی نییە.
هەروەها رایگەیاند: ئەو پەتایەی كە ئێستا لەنێو هاووڵاتییان هەیە ئەنفلۆنزایە، بڵاوبوونەوە زۆرەكەشی بەشێوەی ئێستا لە هەموو ساڵێكدا لە كۆتاییەكانی وەرزی پایز و سەرەتای زستان ئاساییە.
بەڕێوەبەرە گشتییەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە هاووڵاتییان كرد خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە داخراوەكان و رێنماییە تەندروستییەكان و پاك و خاوێنی بە باشی جێبەجێ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.