پارێزگاری موغڵا ئیدریس ئاکبییک ڕایگەیاند، لە ئاکامی پێداکێشانی هێلیکۆپتەرێک بە بینای نەخۆشخانەی موغڵا، دوو فڕۆکەوان، یەک دکتۆر و کارمەندێکی نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستدا.
بهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه 22ی12ی2024، هێلیکۆپتەرێک خۆی بە ناوەندی نەخۆشخانەی فێرکاریی و لێکۆڵینەوەی پارێزگای موغڵا داکێشا.
دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن، پۆلیس و سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان (AFAD) گهیشتوونهته شوێنی ڕووداوەکە کران.
لەبارەی ڕووداوەکەشەوە، پارێزگاری موغڵا ئیدریس ئاکبییک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاتژمێر10:06 خوولەکی بهیانی لە قەزای مەنشەتە سەر بە پارێزگای موغڵا هێلیکۆپتەرێک خۆی بە ناوەندی نەخۆشخانەی فێرکاریی و لێکۆڵینەوە داکێشا.
بە گوتەی پارێزگاری موغڵا، لە ئاکامی ڕووداوەکە، دوو فڕۆکەوان، یەک دکتۆر و کارمەندێکی نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستدا.
ئیدریس ئاکبییک ئاماژەی بەوەشدا کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.