Erbil 22°C دووشەممە 21 نیسان 01:29

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد
کوردستان TV
100%

 فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، کە لیوا روکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت و کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا ئامادەی بوون، پلانی نوێی سوپای ئەڵمانیا لە پرسی هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەوڵە نەپساوەکانی وەزارەت لەمبارەیەوە تاووتوێ کرا.

سەرۆکی ئەرکان جەختی کردەوە لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە تیمی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، لە بەرانبەر بەهێزکردنی توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگە و دڵنیاییشدا کە هەوڵەکانی وەزارەت لەبواری چاکسازی هەنگاوی باشی بڕیوە و بەدەنگەوەهاتنی لایەنەکانیش زامنی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە دووپات دەکاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.