Erbil 26°C شەممە 19 نیسان 14:53

دوو هەزار ناونیشانی جیاواز لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی خراونەتە ڕوو

کوردستان TV
100%


شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت.

حەسەن ڕەحیم، ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "زیاتر لە 200 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە، لە 12 وڵاتی جیهانەوە بەشداریی ئەم پێشانگایەیان کردووە؛ هەروەها زیاتر لە 2 هەزار ناونیشانی جیاواز بە ژمارەیەکی زۆر لەم پێشانگایە خراونەتە ڕوو و چاپکراوی نوێش لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی کتێبە نمایشکراوەکاندان".

ئەم ساڵ بەشێوەیەکی جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، لە ماوەی پێشانگاکە کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆری وەک پانێڵ و کۆنفراس بە بەشداریی کەسانی شارەزا و پسپۆر ئەنجام دەدرێت و دەربارەی کتێب و سێکتەرە جیاوازەکان دەدوێن و گفتوگۆ دەکەن.
لە هەمان کاتدا هۆڵێکی تایبەت بە چالاکیی هزری و جەستەیی و هونەری بۆ منداڵان تەرخان کراوە. هەروەها ئامادەکردنی سەکۆیەکی تایبەت بە نووسەران بە ناوی (سەکۆی نووسەران)، کە لەم سەکۆیەوە نووسەران دەتوانن کتێبەکانیان بخەنە ڕوو و خوێندنەوەی بۆ بکەن و لەگەڵ هەوادارانیان کۆببنەوە.

پێشانگاکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ی ئێوارە تا 8/12/2024 بەردەوام دەبێت و بە هەزاران سەردانیکەر لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان، لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕوو دەکەنە پێشانگاکە بۆ دەستکەوتنی کتێبی دڵخوازی خۆیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.