لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ھێزەکانی سووریا و ڕووسیا بۆ سەر ئیدلب باکووری ڕۆژئاوای سووریا، ھەشت کەس کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانی سووریا دەست کەوتوون، فڕۆکەیەکی جەنگی "SU-22" سەربە ھێزەکانی بهشار ئهسهد، ھێرشی کردووەتە سەر سەنتەری شاری ئیدلب و شارۆچکەی مەعرەت میسرین باکووری شارەکە و لە ئاکامدا، سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ھەر بەپێی زانیارییەکان لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسیا بۆ سەر کەمپێکی ئاوارەکان لە گوندی حەربەنووش باکووری ئیدلب، پێنج منداڵ و دوو ئافرەت کوژراون و 12ی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.