پێشبینییهكانی ڕهوشی كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی چوارشهممه ڕاگهیهندرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆوە ئهمڕۆ سێشهممهوه 26ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو پاشان کاریگەری شەپۆلی بارانبارین چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
ئاماژهی بهوهش داوه، کە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە سەنتەری پارێزگەکان و قەزا و ناحیەکانیش بارانی مامناوەند و هەندێک کات نمەباران دەبێت.
كهشناسی ههرێمی كوردستان ڕاشیگهیاندووه، سبهی چوارشهممه 27ی11ی2024،
ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە 2-5 پلە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر و لە هەندێک ناوچەش بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 8 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.