Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:24

شەپۆڵی بارانبارین لە ئەمشەوەوە دەست پێ دەكات

100%

شارەزایەكی كەشناسی ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا شەپۆڵێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و پێشبینی كرد لە چەند كاتژمێری داهاتوو رێژەی بارانبارین زیاتر بێت.

هەڤاڵ سدیق گەلۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند "ئێستا لە ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆ و دهۆک و هەندێ ناوچەی هەولێر نمەباران دەستی پێ کردووە".

راشیگەیاند "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆ درەنگانی شەو کاریگەری ئەم بارانبارینە زیاتر دەبێت ناوچەکانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".

شارەزاكەی كەشناسی پێشتر بڵاوی كردبووەوە: سبەی سێشەممەش لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكانی زاخۆ، دهۆك، هەولێر و كەركووك، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین باران دەبارێت.

ئاماژەی بەوەش دابوو كە لەگەڵ بارانبارینەكە، شەپۆڵێكی سەرماش دەست پێ دەكات و پلەكانی گەرما لە سەنتەری شارەكان چەند پلەیەك دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفرێكی زۆر دەبارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.