لە ڕاپۆرتێکدا کە گۆڤاری سایکۆلۆجی تودەی بڵاویکردووەتەوە، نووسەر ڤانێسا لۆبیۆ، لە زانکۆی ڕوتگێرز لە ویلایەتی نیوجرسی کە پسپۆڕە لە گەشەکردنی کۆرپە و منداڵ، ڕایگەیاندووە، خەوتن بۆ مناڵان لەڕادەبەدەر گرنگە، بەوپێیەی مێشک لەساڵانی یەکەمدا بەخێرایی گەشە دەکات، منداڵی تازە لەدایکبوویش بۆماوەیەکی درێژ دەخەوێت کە دەگاتە 20 کاتژمێر لەڕۆژێکدا.
خەوتن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە چەسپاندنی یادەوەرییەکان، بەو پێیەی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کۆرپانەی دوای فێربوون خەویان لێدەکەوێ، زیاتر توانای ئەوەیان هەیە ئەو شتانە لەبەربکەن کە فێربوون.
ڕوونیشیکردەوە، ئەمە تا تەمەنی پێش خوێندن بەردەوام دەبێت، بەو پێیەی منداڵان لەم تەمەنەدا توانای باشتر نیشان دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی یادەوەرییەکان ئەگەر بخەون بەشێوەیەکی پێویست، دواکەوتنی خەوتن ڕەنگە ببێتە هۆی گرفتی وەرگرتنەوەی یادەوەریەکان.هەرچەندە هەرزەکاران پێویستیان بە کاتژمێری کەمتر خەوتن هەیە،خەوتنی رۆژ سوودی بۆیان هەیە، بەتایبەتی کە زۆرێکیان بەدەست کەمخەویەوە دەناڵێنن.
هەروەها خەوتن یارمەتی کەسانی بەساڵاچوو دەدات کە هەست بە خەواڵوویی کەم بکەنەوە و توانای دەرونی باشتر بکەن، مەرج نییە خەوتن کاریگەری لەسەر کوالیتی خەوی شەوانە بۆ کەسانی بەساڵاچوو هەبێت، بەڵکو یارمەتی گەورەکان دەدات باری دەروونی باشتر بکەن و هۆشیاری بەرز بکەنەوە و ئەرکە دەروونییەکان ئەنجام بدەن.خەوی کورت کاریگەرترە لە خەوی درێژ، ئەمەش واتە خەوی ڕۆژانە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو سوودی زیاتری هەیە ئەگەر لە کاتژمێرێک زیاتر نەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.