Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 19:41

بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیای هەژاند

100%

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای مەلاتێ لە وڵاتی توركیا هەژاند و خەڵكی بەهۆی ترس و زۆری ماوەی بوومەلەرزەكە ماڵەكانیان جێهێشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی فەرمانگەی كارەسات و باری لەناكاو (ئافاد) هێزی بوومەلەرزەكە 4.9 پلەی رێختەر بووە و لە قوڵایی 7 كم لە ژێر زەوییەوە دروستبووە.

بوومەلەرزەكە ماوەی زیاتر لە 20 چركە بەردەوامی هەبووە، بەهۆیەوە ترسی لای خەڵك دروستكردووە و ماڵەكانیان جێهێشتووە.

جگە لە پارێزگای مەلاتێ، خەڵكی هەریەك لە ناوچەكانی غازی عەنتاب، ئورفا، كەهرەمان، ئەدیامان و ناوچەكانی دەوروبەری هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.

تا ئێستا بوونی زیانی گیانی و ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە تۆمار نەكراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.