Erbil 22°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 16:57

کۆمەڵێک خۆراکی هەرزان یارمەتی دەرن بۆ دابەزاندنی کێش

کوردستان TV
100%


زۆربەی هاوڵاتیان گلەیی لە گرانی تێچووی خۆراکی دایت دەکەن بەڵام توێژینەوەیەکی نەرویجی لە زانکۆی بێرگن سەلماندوویەتی کە ڕێژەی تەمەنی کەسێک سەرووی 10 ساڵ زیاد دەکات بە گرتنە بەری سیستەمی خۆراکی تەندروست،وە لەو خۆراکانەی کە نرخیان کەمە و باهای خۆراکیان بەرزە ئەوانەن:چەرەسەزات 25 گرام لە چەرەزات پێنج گرام پرۆتین و 3 گرام ڕیشال و کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامینی بەسوودی تیدایه‌،دووەمیان فاسۆلیا نیو قوتوو لە فاسۆلیا هەشت گرام لە پرۆتین و هەشت گرام لە ریشال  و فۆلەیت و کانزا گرنگەکانی تێدایە ، سێیەمیان ماسی توونە یەك قوتوو  25 گرام پرۆتین و ڤیتامین ئی و بی و کالسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.