Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:33

پەرلەمانی عێراق پڕۆسەی دەنگدانی هەرچوار پڕۆژەیاساكەی ئەمڕۆی دواخست

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا ئەو چوار پڕۆژەیاسایەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە دەنگیان لەسەر بدرێت، بۆ كاتێكی دیكە دوابخرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 172 ئەندام كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردن و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك.

گرینگترین ئەو پڕۆژەیاسایەی كە بڕیار بوو ئەمڕۆ یەكشەممە دەنگی لەسەر بدرێت بریتی بوو لە پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی و موڵك بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی بەعسی پێشوو كە لەنێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 دەری كردبوون دژی جوتیارانی كورد لە كەركووك و ناوچە كوردستاییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

پەرلەمانی عێراق هەروەها بڕیار بوو ئەمرۆ یەكشەممە دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری كەسێتی ساڵی 1959، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی و پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی بدات.

بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی پەرلەمان و رێكنەكەوتنی لایەنەكان، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت، بڕیاری دا پڕۆسەی دەنگدان لەسەر هەرچوار پڕۆژەیاساكە بۆ كاتێكی دیكە دوابخات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.