Erbil 20°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 11:02

باخچەلی: ئەو تورکەی کوردی خۆشنەوێت، تورک نییە

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، یەکدی خۆشەویستنی کورد و تورک لە رووی ئایینی و سیاسییەوە پێویسته‌.

 دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، لە سەمپوزیۆمی سەدەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی زیا گۆکاڵپ، مێژووناس و زمانزان، گوتارێکی پێشکێشکرد و باسی لە پێکەوەژیانی کورد و تورک کرد.  باخچەلی چەند گوتەیەکی زیا گۆکاڵپی وەبیرهێنایەوە و گوتی: ئەمە گوتەی بیرمەندی خوالێخۆشبوومانە، کورد و تورک  لە ئەنجامی ئایینی هاوبەش، مێژووی هاوبەش و جوگرافیای هاوبەش لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە یەکیدیان گرتووەو ئەمڕۆش رووبەڕووی دوژمن و مەترسیی هاوبەش بوونەتەوە، تەنیا لەڕێی پێداگرییەکی هاوبەشەوە دەتوانن خۆیان لەو مەترسییە رزگار بکەن.

 هه‌روه‌ها وتیشی: بە باوەڕێکی زۆرەوە دەتوانین بڵێین، یەکدی خۆشویستنی تورک و کورد، بۆ هەردوولایان فەرزێکی ئایینی و سیاسییە. ئەگەر تورکێک هەیە کوردی خۆشنەوێت، تورک نییە. ئەگەر کوردێکیش هەیە کە تورکی خۆشنەوێت، کورد نییە. هاوكات ئاماژەی بە هێرشی سەر کۆمپانیای هاوبەشی پیشەسازی بۆشایی ئاسمان و بۆشایی ئاسمانی تورکیا ناسراو به‌ توساش کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد هێرشەکە دەریخست کە پەکەکە و یەپەگە دوژمنی تورک و کوردن.

 زیا گۆکاڵپ له‌ كوتای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ بۆ نۆزده‌ ژیاوه‌و لە ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە. کۆمەڵناس، مێژوونووس، زمانزانێکی بە رەچەڵەک کوردە، بەڵام خزمەتی مێژوو و زمانی تورکیی کردووە و بە باوکی نەتەوەی تورک دەناسرێت. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.