ناوەندی پاراستنی گەل سەر بە پەكەكە بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ كە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو كرایە سەر ناوەندی پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) باڵی سەربازی پەكەكە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "چالاكییەكە كاتژمێر 15:30ی رێكەوتی 23/10/2024 لەلایەن تیمێك بەناوی (تابووری نەمران) ئەنجامدرا".
راشیگەیاند "چالاكییەكە لەلایەن دوو هاوڕێمان بەناوەكانی ئاسیا عەلی و رۆژگار هێلین ئەنجامدرا".
هەروەها رایگەیاند كە "چالاكییەكە ماوەیەكی زۆرە پلان و ئامادەكاری بۆ دەكرێت، بۆیە هیچ پەیوەندییەكی بەو بارودۆخە سیاسییەوە نییە كە ئێستا لە توركیا هاتۆتە ئاراوە".
لەبارەی هێرشەكە، پێشتر عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاندبوو كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا 5 كەس كوژران و 22 كەسی دیكەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشدابوو كە هێرشەكە لەلایەن دوو چەكداری ئافرەت و پیاو ئەنجامدراون كە گومان دەكرێت چەكداری پەكەكە بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.