پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له هه‌ندێك شوێن ده‌گۆڕێت بۆ په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌ممه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی هه‌ینی 11ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان لە زۆربەی ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 33 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.