Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:26

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق هۆشداری دەدات: پێویستە هێرشەكان رابگیرێن

100%

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رایگەیاند، پێویستە ئەم هێرشانە رابگیرێن.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: شەوی رابردوو هێرشكرایە سەر دامەزراوەیەكی دبلۆماسی ئەمەریكا لە بەغدا، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە.

راشیگەیاند: وەڵامدانەوەی خێرای حكوومەتی عێراق لەسەر هێرشەكە بەرز دەنرخێنین و داواش دەكەین هەماهەنگی زیاتر بكرێت بۆ مەبەستی پاراستنی گیانی فەرمانبەر و نوێنەرە دبلۆماسییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانان.

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە پەیامەكەدا جەختیشی كردەوە كە ئیتر دەبێت ئەم هێرشانە رابگیرێن.

شەوی رابردوو لە رێگەی دوو مووشەكی كاتیۆشاوە هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هەردوو مووشەكەكە لە دەوروبەری فڕۆكەخانەكە كەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە.

دوای هێرشەكە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ كرد لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشەكەدا بكەن و لە ماوەی 48 كاتژمێردا هێرشكاران و لایەنی كەمتەرخەمی هێرشەكە دیاری بكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.