Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:23

ئەو دوو كەسەی هێرشیان كردبووە سەر هونەرمەندێكی عەرەب دەستگیركران

100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە كە لە شاری هەولێر هێرشیان كردبووە سەر هونەرمەندێكی عەرەب و گرتەی ڤیدیۆیی هێرشەكەیان بڵاو كردبووەوە.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو کرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هونەرمەندێک بە ناوی (بسمان الخطیب)، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچوون کرا.

راشیگەیاند: بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و لە ماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع، پ، ی)  و (ع، ع، ح) دەستگیر کرد.

هەروەها رایگەیاند: یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا دەردەکەوێت كە هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندە و تۆمەتباری دووەمیش وێنەی دەگرێت.

ئاسایشی هەولێر جەختیشی كردەوە كە لە لێکۆڵێنەوەكاندا لەگەڵ هەردوو تۆمەتبارەكە دەرکەوتووە كە لەنێویاندا کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە.

دووپاتی كردەوە كە هەر کەسێک کاری نایاسای ئەنجام بدات، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدابێت و هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.