Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:26

كەشناسی: ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بە بڕ و لە كاتی جیاوازدا لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت، راشیگەیاند كە كاریگەری ئەم شەپۆڵەی بارانبارین بۆ سبەی شەممەش بەردەوامی دەبێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لە دواى نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوورییەکانى پارێزگاى سلێمانى پێشبینى نمەباران و تاوەباران دەکرێت.

راشیگەیاند: پاشان کاریگەری بارانبارینەكە بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەڕاستی هەرێم و لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەكە بە لاوازی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور دەمێنێتەوە.

هەروەها رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەكی گشتی پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان نزمتر دەبێتەوە

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەكانی گەرماش بە گشتى کەمێک بەرزتر دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزێک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.

كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

هەولێر:35  پلەى سیلیزى

سلێمانی: 34  پلەى سیلیزى

دهۆک: 31 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 37 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 34  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 30  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى

سۆران: 32  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 36  پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.