Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:24

سەرۆكی هەرێم ده‌ستخۆشی له‌ ئیداره‌ی زاخۆ دەكات

کوردستان TV
100%

له‌ بەردەوامیی سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ زاخۆ، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/9/15 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و به‌رپرسانی فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی ئیدارەکە كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتيار و به‌رپرسانى ئيداره‌ى زاخۆ، پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه‌ و چالاكييه‌كانيان و ڕەوشی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان له‌ناو شارى زاخۆ و سنوورى ئيداره‌كه‌ بەگشتی خسته‌ڕوو، هه‌روەها باسيان له‌ پلانى كار و پرۆژه‌كانى داهاتوويان كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشيی لە سەرپەرشتیار و بەرپرسانی ئیدارەکە کرد کە سەرباری قەیران و گرفته‌كان، توانیویانە دەڤەرەکەیان لە هەموو ڕوویەکەوە پەرەپێبدەن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كه‌كانيان دووپات كرده‌وه‌.

سەبارەت به‌ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستانيش کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، سەرۆکی هەرێمى كوردستان هیوای خواست پرۆسەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەبچێت و جەختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییيه‌ یاساییيەکان و هێمن ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.