دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی 9ی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ( د.خ) لە هەولێر بەڕێوە دەچێت .
هەر بەم بۆنەیەوە ، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14ی9ی2024 پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد و ڕایگەیاند، به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا هاتووه، ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزه، ببێته مایەی خێر و خۆشی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.