Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:47

سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شاندی سەربازيی بەریتانی: پێویستە پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی دەکات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9/11، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتيی ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا.

لە کۆبوونەوەدا کە ئەندرو بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانی هەماهەنگی وهاریکاريی ئەمنی و سەربازی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕوووبەڕوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر.

لە تەوەرێکی دیکەدا، بیروڕا لەبارەی داهاتووی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. 

لەمبارەیەوە جەخت لە پێویستیی درێژەدان بە پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.